زۆرخه‌وي

Hypersomnia

د. ئه‌فرام محمد حسن

پسپۆري نه‌خۆشي ده‌رونى و راوێژكاري خێزانى و په‌روه‌رده‌يي

تاك لايه‌نى كه‌م ماوه‌ى مانگێك ئه‌م حاڵه‌ته‌ى ده‌بێت كه‌شه‌وانه‌ بڕي پێويست ده‌نوێت هه‌ندێكجار زياتر له‌پێويستيش (8- 12) كاژێر به‌لآم به‌ڕۆژ زۆر خه‌وى دێت، ئه‌م زۆر خه‌ويه‌ كار ده‌كاته‌ سه‌ر تواناى كاركردن و په‌يوه‌ندى كۆمه‌لآيه‌تى. په‌يوه‌ندى به‌بوونى نه‌خۆشي جه‌سته‌يي يان ده‌رونيه‌وه‌ نيه‌و هۆكاره‌كه‌ى بۆ به‌كارهێنانى ئه‌لكحول و ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ناگه‌رێته‌وه‌.

زۆرجار به‌يانيان ناتوانێت له‌خه‌و هه‌ڵسێت و له‌كاروپيشه‌ى دواده‌كه‌وێت. به‌ڕۆژ ماوه‌ى كاژێرێك يان زياتر ده‌نوێت به‌لآم پاش له‌خه‌و هه‌ڵسان هه‌ست به‌گورج بونه‌وه‌ ناكات و به‌رده‌وام خه‌واڵووه‌.

به‌پێي مانوه‌ڵي ده‌ستنيشانكردن و ئاماركردنى نه‌خۆشييه‌ ده‌رونيه‌كان چاپي پێنجه‌م كاتێك به‌ تاك ده‌وترێت ئه‌م حاڵه‌ته‌ى هه‌يه‌ كه‌:

  • راپۆرتى كه‌سي كه‌باس له‌وه‌ ده‌كات ماوه‌ى حه‌وت كاژێر ده‌نوێت له‌گه‌ڵ يه‌كێك له‌م نيشانانه‌ى خواره‌وه‌:
  • دووباره‌ نوستنه‌وه‌ يان وه‌نه‌وس دان له‌ ماوه‌ى هه‌مان رۆژدا.
  • ماوه‌ى نوستنى سه‌ره‌كى (9) كاژێر به‌لآم پاش به‌ئاگاهاتن هه‌ست به‌ چالاكى ناكات.
  • گرانى به‌ئاگابوونه‌وه‌ى ته‌واو پاش هه‌ڵساندنى له‌ ناكاو.
  • زاڵبوونى خه‌و لايه‌نى كه‌م هه‌فته‌ى سێ جار بۆ ماوه‌ى سێ مانگ.
  • گرفتى زۆرخه‌ويه‌كه‌ كاريگه‌ري ئاشكراي ده‌بێت له‌ بواري كۆمه‌لآيه‌تى و پيشه‌يي يان بواره‌ گرنگه‌كانى تري ژيان.
  • گرفتى زۆر خه‌ويه‌كه‌ باشتر ڕاڤه‌ ناكرێت به‌ گرفتێكى تري خه‌و و به‌ئاگابوون.
  • گرفتى زۆرخه‌ويه‌كه‌ به‌هۆي كاريگه‌ري به‌كارهێنانى ده‌رمان و مژاده‌وه‌ نه‌بێت.
  • به‌هۆي نه‌خۆشي جه‌سته‌يي يان ده‌رونيه‌وه‌ ڕوونه‌دات.

پۆلێنكردن:

  • ماوه‌كورت: كه‌متر له‌ مانگێك.
  • خوارماوه‌كورت (مامناوه‌ند): مانگێك بۆ سێ مانگ.
  • به‌رده‌وام: زياتر له‌ سێ مانگ.

به‌پێي توندى حاڵه‌ته‌كه‌ پۆلێن ده‌كرێت بۆ سێ جۆر:

ئاسان: ئه‌گه‌ر تاك گرفتى هه‌بێت له‌وه‌ى بتوانێت به‌ ئاگابێت له‌ رۆژدا (1-2) ڕۆژ له‌ هه‌فته‌يه‌كدا.

مامناوه‌ند: ئه‌گه‌ر تاك گرفتى هه‌بێت له‌وه‌ى بتوانێت به‌ ئاگابێت له‌ رۆژدا (3) رۆژ له‌ هه‌فته‌يه‌كدا.

توند: ئه‌گه‌ر تاك گرفتى هه‌بێت له‌وه‌ى بتوانێت به‌ ئاگابێت له‌ رۆژدا (5-7) ڕۆژ له‌ هه‌فته‌يه‌كدا.

 

 

بابەتی هاوشێوە