(په‌شێوى نارێكى جه‌سته‌ (ناشرينى جه‌سته‌)

Body dysmorphic disorder

د.ئه‌فرام محمد حسن

پسپۆري نه‌خۆشي ده‌رونى و راوێژكاري خێزانى و په‌روه‌رده‌يي

بۆيه‌كه‌م جار له‌ساڵي (1886) له‌لايه‌ن مۆرسيللى باس له‌م نه‌خۆشييه‌ كراوه‌.

ئه‌وه‌ى ئه‌م نه‌خۆشييه‌ى هه‌يه‌ سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌شێكى جه‌سته‌ى گه‌وره‌يه‌ يان بچوكه‌ يان ناشرينه‌ به‌لآم لاى كه‌سانى ده‌وروبه‌ري ئاساييه‌ يان برێكى كه‌م ناته‌واوى هه‌يه‌.

 

نه‌خۆش زياتر به‌هه‌ندێك ناوچه‌ى له‌شيه‌وه‌ ده‌يگرێت گرنگترينيان لوت، چاو، ده‌م، مه‌مك، سمت، چوك به‌لآم ده‌شێت به‌هه‌ر ناوچه‌يه‌كى تري له‌شيه‌وه‌ بيگرێت.

 

نه‌خۆش له‌و باوه‌ڕه‌دايه‌ كه‌كه‌سانى تر ده‌رواننه‌ ئه‌م و باسي ئه‌و ناته‌واويه‌ يان نارێكيه‌ى ده‌كه‌ن.

نه‌خۆش سه‌رجه‌م گرفت و ناته‌واوى و كێشه‌كانى تري ده‌خاته‌ ئه‌ستۆي ئه‌و ناته‌واويه‌ يان نارێكيه‌ بۆ نمونه‌ ده‌ڵێت به‌س لوتم جوان بێت ئيتر جگه‌ره‌ ناكێشم، به‌س لوتم جوان بێت سه‌ردانى خه‌ڵكى ده‌كه‌م، به‌س گه‌وره‌يي ده‌مم چاك بێت وانه‌كانم به‌باشي ده‌خوێنم.

ژماره‌يه‌كى زۆرى ئه‌م نه‌خۆشانه‌ به‌رده‌وام له‌سه‌ردانى پزيشكانى پێست و نه‌شته‌رگه‌ري جوانكارين و هه‌يانه‌ چه‌ندجارێك نه‌شته‌رگه‌ري بۆ هه‌مان شوێنى ده‌كات به‌لآم لێي رازى نيه‌ و چه‌ندباره‌ى ده‌كاته‌وه‌.

پێويسته‌ ئه‌م نه‌خۆشييه‌ له‌حاڵه‌تى وه‌سواسي و شيزۆفرينياو وه‌همى نه‌خۆشي جيابكرێته‌.

چاره‌سه‌ر:

  • هه‌ر نه‌خۆشييه‌كى ده‌رونى هاوشان هه‌بێت پێويسته‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.
  • چاره‌سه‌ري ده‌رونى له‌رێى چاره‌سازى ده‌رونيه‌ و روونكردنه‌وه‌ى سروشتى نه‌خۆشييه‌كه‌ بۆ نه‌خۆش و كه‌سوكاري.
  • نه‌شته‌رگه‌ري له‌زۆربه‌ى كاتدا كارێكى بێهوده‌يه‌ چونكه‌ نه‌خۆش له‌خودى نه‌شته‌رگه‌ريه‌كه‌ رازى نابێت و داواى دووباره‌ و چه‌ند باره‌ ده‌كاته‌وه‌.
  • هه‌ندێك جۆري ده‌رمان به‌تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى كاريگه‌ريان له‌سه‌ر ئاستى سيرۆتۆنينه‌ له‌هه‌ندێك نه‌خۆشدا سودمه‌نده‌.

ئاينده‌ى نه‌خۆش:

پێويست به‌كاري تيم ده‌كات له‌پزيشكى نه‌شته‌رگه‌ري و پزيشكى جوانكاري و پزيشكى نه‌خۆشييه‌ ده‌رونيه‌كان و چاره‌سازى ده‌رونى به‌پێچه‌وانه‌وه‌ نه‌خۆش ئاينده‌ى گه‌ش نابێت و برێكى زۆر نه‌شته‌رگه‌ري ناپێويستى بۆ ده‌كرێت و ماكه‌كانى نه‌شته‌رگه‌ري لێده‌رده‌كه‌وێت و زيانى دارايي گه‌وره‌ى لێده‌كه‌وێت و كاريگه‌ري ده‌بێت له‌سه‌ر تواناى پيشه‌يي و په‌يوه‌ندى كۆمه‌لآيه‌تى.

بابەتی هاوشێوە