په‌شێوى فشاري كورت خايه‌ن

Acute stress disorder

د.ئه‌فرام محمدحسن

پسپۆري نه‌خۆشي ده‌رونى و راوێژكاري خێزانى و په‌روه‌رده‌يي

1/2

به‌پێي كتێبه‌كانى ده‌ستنيشانكردنى نه‌خۆشييه‌ ده‌رونيه‌كان  (30 %) ئه‌وانه‌ى سه‌ردانى پزيشكى ده‌رونى ده‌كه‌ن سه‌ره‌ڕاى نيشانه‌ى جه‌سته‌يي و ده‌رونى فشار هيچ نه‌خۆشييه‌كى ده‌رونيان نيه‌ و زۆر زياتر له‌م رێژه‌يه‌ش له‌و نه‌خۆشانه‌دايه‌ كه‌سه‌ردانى پزيشكى هه‌ناوى ده‌كه‌ن.

بێگومان گه‌لێك فشار هه‌ن له‌ژيانى تاكدا توشي شه‌كه‌تى و ماندوو بونى ده‌كه‌ن ئه‌و فشارانه‌ى ئاشكران و كورت خايه‌نن تاك ده‌يانناسێته‌وه‌ تاڕاده‌يه‌ك ده‌زانێت چۆن مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا بكات به‌لآم فشاره‌ درێژخايه‌نه‌كان به‌ئاسانى ده‌ركيان پێناكرێت و هێدى هێدى تواناكانى تاك له‌ناوده‌به‌ن و توشي گه‌لێك نه‌خۆشي و نه‌هامه‌تى ده‌كه‌ن. گرنگترينى ئه‌و فشارانه‌ش بريتين له‌: (وێنه‌ى ژماره‌ 13)

  • فشاري كار و پيشه‌:

زۆرێك له‌پيشه‌وه‌ران و فه‌رمانبه‌ران كاره‌كه‌يان به‌دلأ نيه‌، ناچاري وايلێده‌كات ئه‌و كاره‌ بكه‌ن، نه‌گونجان له‌گه‌ڵ هاوه‌لآنى كار و كه‌مى داهات و زۆري ماوه‌ى كاركردن و پێنه‌زانينى ماندوو بونت له‌لايه‌ن كه‌سانى تره‌وه‌ هه‌مووى به‌جۆرێك له‌جۆره‌كانى فشار داده‌نرێت.

  • فشاري خێزانى:
  • جياوازى ته‌مه‌ن: جياوازى ته‌مه‌نى هاوسه‌ري كاريگه‌ري ئاشكراي هه‌يه‌ له‌سه‌ر بوونى فشار چونكه‌ ئه‌و جياوازيه‌ واده‌كات هه‌ردوو تاك نه‌توانن به‌پێي پێويست چێژ له‌حه‌زو ئاره‌زووه‌كانيان وه‌رگرن، ده‌شێت بۆ ماوه‌يه‌كى كاتى يه‌كێكيان ئاماده‌بێت واز له‌حه‌ز و خولياكانى خۆي بهێنێت به‌لآم پاش ماوه‌يه‌ك گرفت و كێشه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، ڕه‌نگه‌ هه‌ندێك نمونه‌ى كه‌م هه‌بێت كه‌دوو هاوسه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوبێتن سه‌ره‌ڕاى جياوازى ته‌مه‌ن به‌لآم هيچ كات بوونى حاڵه‌تێك يان چه‌ند حاڵه‌تێك ناتوانێت ئه‌و ڕاستيه‌ زانستيه‌ بگۆرێت كه‌مرۆڤ ناتوانێت به‌رده‌وام بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ى بژي.
  • ئاستى رۆشنبيري: جياوازى ئاستى رۆشنبيري كاريگه‌ري روون و راسته‌وخۆي هه‌يه‌ له‌سه‌ر دروستكردنى فشار به‌هۆي دروستبوونى جياوازى و لێكتێنه‌يگشتن له‌په‌روه‌رده‌ى مندالأو چالاكى كۆمه‌لآيه‌تى زۆر بواري چالاكى رۆژانه‌.
  • خولياكان: جياوازى حه‌زو خولياكانى هاوسه‌ر كاريگه‌ري ده‌بێت له‌سه‌ر تاكى به‌رانبه‌ر و فشارى بۆ دروست ده‌كات.
  • خراپي باري دارايي: كێشه‌و خراپي باري دارايي به‌جۆرێكى كاريگه‌ري فشار داده‌نرێت چونكه‌ به‌م هۆيه‌وه‌ فشار له‌سه‌ر هه‌ندێك بواري تري ژيان دروست ده‌بێت.
  • كێشه‌ى به‌رده‌وام و ئاژاوه‌.

 

  • فشاري كۆمه‌لآيه‌تى: هه‌ندێك چالاكى كۆمه‌لآيه‌تى پێويستى به‌كات و پاره‌ى زۆر هه‌يه‌ كه‌له‌تواناى هه‌ موو كه‌س نيه‌.
  • له‌ده‌ستدان: له‌ده‌ستدانى كه‌سێكى نزيك، له‌ده‌ستدانى كار و پيشه‌، زيان لێكه‌وتنى دارايي يان جه‌سته‌يي، شه‌رو پێكدادان و ڕوداوه‌ سروشتيه‌كانى وه‌كو لافاو و بومه‌له‌رزه‌ وبوركان. (وێنه‌ى ژماره‌ 14)
  • جه‌سته‌يي: بونى نه‌خۆشي درێژخايه‌ن يان نه‌خۆشييه‌ك كه‌چاره‌سه‌ري ئاسان نه‌بێت يان پاره‌ي زۆري بوێت يان چاره‌سه‌ري نه‌بێت يان جێي شه‌رم بێت(وه‌كو ئه‌و نه‌خوشيانه‌ى له‌رێي په‌يوه‌ندى سێكسه‌وه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ يان ئه‌و نه‌خۆشيانه‌ى هه‌ندێك ناوچه‌ى هه‌ستياري جه‌سته‌ توشي ده‌بێت رووخسار يان هه‌ندێك ناوچه‌ى كۆئه‌ندامى هه‌رس)
  • فشاره‌ ناوخۆييه‌كان: جياوازى زۆر له‌نێوان خودى ڕاسته‌قينه‌و خودى خوازراو و رێگري كۆمه‌لآيه‌تى و ئابوري و ئايينى بۆ به‌ده‌ستهێنانى.

فشار به‌ڕاده‌يه‌كى كه‌م پێويسته‌ بۆ هاندانى هه‌ستى به‌رپرسيارێتى و داهێنان به‌لآم هه‌ر كاتێك له‌سه‌رو تواناكانى تاكه‌وه‌ بوو ده‌بێته‌ فاكته‌ري داهێزران و له‌ناوبردن.

نيشانه‌كان:

كۆمه‌لێك نيشانه‌ى جه‌سته‌يي و ده‌رونى و ڕه‌فتاري هه‌ن كه‌ناوبه‌ناو له‌تاكدا ده‌رده‌كه‌ون و بێزاري ده‌كه‌ن و كاريگه‌ريان ده‌بێت له‌سه‌ر تواناى كۆمه‌لآيه‌تى و پيشه‌يي تاك.

  • نيشانه‌ ده‌رونيه‌كان:
  • دڵه‌ڕاوكێ.
  • توڕه‌بون.
  • خه‌وي ناخۆش.
  • شپرزه‌يي.
  • گرفت له‌بڕياردان (رارايي).
  • كه‌مى ته‌ركيز و بيرچونه‌وه‌.
  • نه‌مانى باوه‌ڕ به‌خود.
  • خۆبه‌كه‌م زانين.
  • بڕياردانى به‌په‌له‌ به‌بێ لێكۆلينه‌وه‌ لێي.
  • نيشانه‌ جه‌سته‌ييه‌كان:
  • دڵتێكه‌ڵهاتن.
  • سه‌رئێشه‌.
  • خێرالێدانى دلأ.
  • هه‌ناسه‌ ته‌نگى.
  • ئازاري سنگ.
  • به‌رزى فشاري خوێن.
  • له‌رزين.
  • زۆر عه‌ره‌قكردنه‌وه‌.
  • گرژبوون له‌ماسولكه‌كان.
  • سكچون يان قه‌بزى.
  • نيشانه‌ ڕه‌فتاريه‌كان:
  • توڕه‌بوون.
  • په‌نابردنه‌ به‌جگه‌ره‌كێشان.
  • زۆر به‌كارهێنانى چاو قاوه‌.
  • به‌كارهێنانى ئه‌لكحول.
  • به‌كارهێنانى ماده‌هێوركه‌ره‌وه‌كان.

 

بێگومان ئه‌گه‌رفشاره‌كان به‌رده‌وام بن و تاك په‌نا نه‌باته‌ به‌ر چاره‌سه‌ر هه‌ندێك نه‌خۆشي جه‌سته‌يي و ده‌رونى له‌تاكدا به‌ده‌رده‌كه‌ون گرنگترينيان:

  • برينى گه‌ده‌ و دوانزه‌ گرێ.
  • به‌رزي فشاري خوێن.
  • شه‌كره‌.
  • لاوازى جنسي.
  • تێكچونى سوڕي مانگانه‌.
  • لاوازى سستمى به‌رگري.
  • زوو پيربوون به‌هۆي پوكانه‌وه‌ى هه‌ندێك به‌شي مێشك.
  • زوو چرچ بوونى پێست.
  • لاوازى چالاكى جه‌سته‌يي و هۆشه‌نگى.
  • تاك له‌سه‌رو ته‌مه‌نى خۆيه‌وه‌ به‌ده‌رده‌كه‌وێت.
  • دڵه‌ڕاوكێى گشتى.
  • خه‌مۆكي.

بابەتی هاوشێوە