شه‌يداى مووهه‌ڵكيشان

(Trichotillomania) (Hair Pulling Disorder)

د.ئه‌فرام محمد

پسپۆري نه‌خۆشي ده‌رونى و راوێژكاري خێزانى و په‌روه‌رده‌يي

 

تاك ناتوانێت كۆنترۆڵى خۆي بكات و موو له‌هه‌ر شوێنيكى جه‌سته‌ى هه‌بێت هه‌ڵيده‌كێشێت، پێش هه‌ڵكێشان هه‌ست به‌ناره‌حه‌تى و فشاري ناوه‌كى توند ده‌كات كه‌به‌هۆي ئه‌م ڕه‌فتاره‌ برێك هێورده‌بێته‌وه‌، زياتر مووى سه‌ر و برۆ و برژانگ هه‌ڵده‌كه‌نێت به‌لآم ده‌شێت مووى بن بالأ و سه‌ر سنگ و ريش و سمێل و ته‌نانه‌ت ناوچه‌ى شه‌رمكردن هه‌ڵكێشێت.

زۆربه‌ى كات له‌كاتى پشودان و خوێندنه‌وه‌ و روانينه‌ ته‌له‌فزيۆن و ئاخاوتن به‌ته‌له‌فۆن ئه‌م كاره‌ ده‌كات. له‌كاتى قه‌ره‌باڵغى و بونى كه‌سانى تر له‌و شوێنه‌دا به‌م كاره‌ هه‌ڵناسێت.

ئه‌وانه‌ى ياري به‌مووى قژيان ده‌كه‌ن به‌بێ هه‌ڵكێشان ئه‌م حاڵه‌ته‌يان نيه‌.

 

رێژه‌ى توشبوون:

له‌نێوان (1% – 2%) ده‌بێت له‌منداڵيه‌وه‌ سه‌ر هه‌ڵده‌دات، له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا له‌سه‌ره‌تاى گه‌وره‌ييدا. زياتر توشي ڕه‌گه‌زى مێينه‌ ده‌بێت.

 

نه‌خۆشييه‌ هاوشانه‌كان:

ئه‌وانه‌ى ئه‌م حاڵه‌ته‌يان هه‌يه‌ زياتر توشي خه‌مۆكى و دڵه‌ڕاوكێ و وه‌سواسي و كه‌مه‌ خه‌مۆكى ده‌بن.

چاره‌سه‌ر:

به‌كارهێنانى ده‌رمان به‌تايبه‌تى ئه‌و ده‌رمانانه‌ى كاريگه‌ريان هه‌يه‌ له‌سه‌ر ئاستى سيرۆتۆنين.

چاره‌سه‌ري ده‌رونى به‌شێوازى ڕه‌فتاري زانه‌كى له‌شێوازه‌كانى تر كاريگه‌ر تره‌.

 

 

بابەتی هاوشێوە