ئه‌گۆره‌فۆبيا

Agoraphobia

د.ئه‌فرام محمد حسن

پسپۆري نه‌خۆشي ده‌رونى و راوێژكاري خێزانى و په‌روه‌رده‌يي

 

ئه‌گۆره‌فۆبيا مه‌به‌ست لێي ترسانه‌ له‌شوێنى كراوه‌ به‌لآم بۆ ترس له‌م شوێنانه‌ش به‌كاردێت

  • بازاڕو سوپه‌رماركێت.
  • پاس و شه‌مه‌نده‌فه‌ر.
  • قه‌ره‌باڵغى.
  • هه‌ر شوێنك كه‌نه‌توانرێت به‌جێ بهێلرێت به‌بێ ئه‌وه‌ي ببێته‌ جێي سه‌رنج راكێشانى (هۆشپێدانى) ده‌وروبه‌ر وه‌كو كورسي ناوه‌ڕاستى هۆلێك.

ڕێژه‌ي توشبوون نزيكه‌ى له‌ (2%) ده‌بێت، مێينه‌ سێ هێنده‌ى نێرينه‌ توش ده‌بێت. ( سيگمۆند فرۆيد زاناى به‌ناوبانگى ده‌رونزانى يه‌كێك بووه‌ له‌وانه‌ى حاڵه‌تى ئه‌گۆره‌فۆبياى هه‌بووه‌ (ترسي گۆره‌پان)

پێوه‌ري ده‌ستنيشانكردن:

به‌پێي مانوه‌ڵي ده‌سنيشانكردن و ئاماركردنى نه‌خۆشييه‌ ده‌رونيه‌كان چاپي پێنجه‌م كاتێك ده‌توانين به‌ كه‌سێك يڵێن ئه‌م حاڵه‌ته‌ى هه‌يه‌ كه‌ئه‌م تايبه‌تمه‌نديانه‌ى خواره‌وه‌ى هه‌بێت:

  • ترسي سه‌رنجراكێش يان دڵه‌ڕوكێ سه‌باره‌ت دووان (يان زياتر) له‌مانه‌ى خواراوه‌:
  • به‌كارهێنانى هۆكانى گواستنه‌وه‌ى گشتى (ئۆتۆمۆبيل، پاس، شه‌مه‌نده‌فه‌ر، كه‌شتى، فرۆكه‌).
  • گۆره‌پانى كراوه‌ (شوێنى وه‌ستانى ئۆتۆمۆبيل، بازار، پرد).
  • شوێنى داخراو (دوكان، هۆلي شانۆ، سينه‌ما).
  • وه‌ستان له‌ ريزدا يان له‌ قه‌ره‌باڵغى.
  • له‌ده‌ره‌وه‌ى مالأ به‌ ته‌نيا.
  • تاك ده‌ترسێت يان خۆي به‌دوورده‌گرێت له‌م شوێنانه‌ به‌هۆي گرانى رزگاربوون، يان له‌به‌رئه‌وه‌ى يارمه‌تى ناگاتآ ئه‌گه‌ر توشي تۆقين بوو، يان ترس له‌ نيشانه‌ى ئالۆز و شه‌رمهێنه‌ر (ترس له‌ خۆته‌ركردن).
  • ترسي گۆره‌پان هه‌ميشه‌ يان زۆركات ترس و دڵه‌ڕاوكێ دروست ده‌كات.
  • تاك خۆبه‌دوور ده‌گرێت به‌شێوه‌يه‌كى ئاشكرا يان داواى ياوه‌ر ده‌كات له‌كاتى بوونى له‌و شوێنانه‌دا يان به‌رگه‌ده‌گرێت به‌لام به‌ ترسێكى زۆر و دڵه‌ڕاوكێوه‌.
  • ئه‌م ترس و دڵه‌ڕاوكێيه‌ به‌راوورد ناكرێت به‌ ترسي ڕاسته‌قينه‌ له‌ بوونى شتێكى مه‌ترسيدار يان شوێنێكى مه‌ترسيدار، له‌رووى كۆمه‌لآيه‌تى و رۆشنبيريه‌وه‌ نائاساييه‌.
  • لايه‌نى كه‌م ماوه‌ى شه‌ش مانگ يان زياتر ده‌خايه‌نێت.
  • ئه‌م ترس و دڵه‌ڕاوكێ و خۆبه‌دوورگرتنه‌ كاريگه‌ري ئاشكراي ده‌بێت له‌ڕووى كۆمه‌لآيه‌تى و پيشه‌ييه‌وه‌ يان له‌ بواره‌ گرنگه‌كانى تري ژياندا.
  • ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكى پزيشكى تري هه‌بێت (پاركينسۆنيزم، هه‌وكردنى گه‌ده‌) ترس و دڵه‌ڕاوكێ و خۆبه‌دوورگرتن، زۆر روون و ئاشكراده‌بێت و زياده‌ڕۆيي تياده‌بێت.
  • ئه‌م ترس و دڵه‌ڕاوكێ و خۆبه‌دوورگرتنه‌ باشتر راڤه‌ ناكرێت به‌بوونى نه‌خۆشييه‌كى ده‌رونى تر. (ترسي كۆمه‌لآيه‌تى، وه‌سواسي).

ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ڕۆژ به‌ڕۆژ خراپتر ده‌بێت تاواى لێدێت زۆربه‌ى كات له‌ماڵدا ده‌بێت و زۆر به‌كه‌مى ده‌چێته‌ بازاڕ و ژيانى ئاسايي نامێنێت.

له‌هه‌ندێك حاڵه‌تى قورسدا له‌ماڵ ناچێته‌ ده‌رێ گۆشه‌گير ده‌بێت چاوه‌رێيه‌ كه‌ى نۆبه‌كه‌ى بۆ بێت؟.

ئه‌گۆره‌فۆبيا ده‌شێت هاوشان بێت له‌گه‌ڵ نۆبه‌ى تۆقين يان به‌بێ تۆقين بێت.

به‌هه‌مان شێوه‌ى حاڵه‌تى تۆقين چاره‌سه‌ر ده‌كرێت ده‌توانين هاوسه‌ره‌كه‌ى يان يه‌كێك له‌ئه‌ندامانى خێزان وه‌كو ياريده‌ده‌ري چاره‌ساز به‌كاربێنين.

بابەتی هاوشێوە